ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، بڕیاری ناردنی 200000000000   دینار بۆ هەرێمی کوردستان بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە، بەڵام کاتی خەرجکردنەکەی بابەتێکی تەکنیکییە و بەمزوانە دەنێردرێت.

د. حەسەن نازم، وتەبێژی حکومەتی عێراق لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ناوەڕۆکی کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی خستەڕو و پەیوەست بەناردنی بەشەبودجەی هەرێم رایگەیاند، ناردنی 200000000000   دینار بۆ هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەر دراوە کە سولفەیەکە بۆ پێدانی موچە لە کوردستان.  

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو بودجەیە دواتر لەنێو پشکی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێت، ئەوەش رێککەوتنی لەسەرکراوە. بەڵام کەی خەرج دەکرێت ئەمە بابەتێکی تەکنیکییە، چونکە کاری تەکنیکی ماوە بۆ دابینکردن و ناردنی ئەو پارەیە بۆ هەرێمی کوردستان".