ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

  

گەڵاجاف

تەقاندنەوەی تاوەری كارەبا لەناوچەیەكی نێوان پارێزگاكانی كەركوك و دیالە، كاری كردووەتە سەر كەم وونەوەی كارەبا لەچەندان ناوچەی هەردووپارێزگاكە،بەرپرسێكی حكومی دەڵێ هەوڵ دەدرێ ئەمڕۆ ئەو گرفتەچارەسەر بكرێ.

عودەی خدران ، قایمامی شاری خاڵس بە (رێگای كوردستان)ی راگەیاند:" هەوڵ دەدرێ ئەمڕۆ چوار شەممە 23ی 6 ی 2021، كێشەی كارەبای ناوچەكانی پارێزگای دیالەو باشوری كەركوك لەسنوری داقوق چارەسەر بكرێ،ئەوەش پاش ئەوە ی تەقاندنەوەی تاوەرێكی كارەبا لەناوچەی سەفرەی رێگەی كەركوك و دیالە چەندان ناوچەی بێكارەبا كردووە ."

گووتیشی :" ئەوتاوەری تەقێندراوەتەوە كارەبای ناوچەی مەنسوریەی سەربەشاری خاڵس لەدیالە دەگوازێتەوە بۆ چەندان ناوچەی پارێزگای كەركوك ."

نیهاد محەمەد ، گووتەبێژی پۆلیسی دیالە، بە (رێگای كوردستان)ی راگەیاند:" تاوەری كارەبای ناوچەی سەفرەی نێوان پارێزگای دیالەو كەركووك لەلایەن تیرۆریستان داعشەوە تەقێندرایەوە."

بە گووتەی ناوبراو، داعش بەردەومە لەزیان گەیاندن بەتاوەرەكانی كارەبا ئەوەش لەكاتێكدایە كە لەم وەرزەد ا هاووڵاتیان پێویستیەكی زۆریان بەكارەبایە.