ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف

كردەوە تیرۆریستیەكانی سنوری پارێزگای دیالە ، بەتایبەت لەسنوری ناوچەكوردستانیەكانی دیالە لەبن دەستی میلیشیا شیعەكان ئەنجام دەدرێن،هاووڵاتیانیش گوومانیان لەوهێزانەهەیە.

ئەحمەد زڕگووشی بەرێوەبەری شارۆچكەی سەعدیەی سەربەشاری خانەقین، بە (رێگای كوردستان)ی راگەیاند:" دۆخی ئەمنی كۆمەڵگە حەمرینی سەر بەسەعدیە رووی لە اڵۆزی كردوەو شەوان بە بەراورد بە پێشتر هاووڵاتیان متمانەیان بەخۆیان نیە لەماڵ دەربچن."

گووتیشی :" جووڵەی تیرۆریستانی داعش لەناوچەكە رووی لە زیاد بوون كردووە سەرار بوونی هێزی زۆری عێراقی لەناوچەكە."

سەرچاوەیەك پۆلیسی قەرەتەپە، هاوشێوەی سەعدیە دۆخی قەرەتەپەی بەشەوان بەخراپ لە قەڵەمدا و بۆ (رێگای كوردستان) ئاشكرایكرد:" نەبوونی هەماهەنگی لەنێوان هێزەكانی حەشد و سوپا و پۆلیس بەپێی پێویست هكاری خراپ بوونەوەی دۆخی ئەمنی ناوچەیە."

راشی گەیاند:" تەواو ناوچەكوردستانیەكانی دیالە كەبەستراون بە رێگەی شاری باقوبەوە بەزۆری هێزەعیرایەكان ی حەشدی شەعبی لێیە و هێزی عێراقی لێیەو هاوڵاتیان گوومانان لەتوانایان هەیە."

لێدوانی بەرپرسانی ئەمنی و كارگێری لەناوچەكوردستانیەكانی قەرەتەپەو سەعدیەی سەربەشاری خانەقین لەكاتێكدایە كە لەم هەفتەدا چەندان كردوەی تیرۆریستی ئەنجامدراون دواترینین كووشتنی باوك وكورێك بەناوەكانی ئەحمەد عەبدوڵا و عەلی ئەحمەد كوژران، هەروەها رفاندن وكووشتنی سەربازێكی عێراقی لە كۆمەڵگەی حەمرینی نزیك سەعدیە و بینی چەكدارانی داعش لە دەشتی قەرەتەپە."