ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف

ئەمڕۆ چوار شەممە لەشاری ئۆتۆمبیلێك وپاسیكلێك پێكیاندادا و بەو هۆیەوە پاسكیل سوارەكە گیانی لەدەستدا.

عامر نوری ، گووتەبێژی پۆلیسی كەركوك، بە (رێگای كوردستان)ی راگەیاند:" نوەڕی ئەمڕۆ چوار شەممە 23 ی 7 ی 2021، لەدەروازەی گەڕەكی عەرەفە شاری كەركووك ،ئۆتۆمبیلێكی هۆنداو پاسیكیلێك پێكیانددا."

گووتشی :" بەهۆی ئەو روداوەوە سواری پاسكیلەكە گیانی لەدەستدا."

راشی گەیاند:" تەرمی قوربانیەكە براوە بۆپزیشكی دادوەری."