ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە خەرج كردنی بڕی 2.5 ملیار دینار بۆ چارەسەری كێشەی دابینكردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، بڕی 2 ملیار و 500 ملیۆن دینار، بۆ چارەسەری كێشەی دابینكردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان وەك ھەنگاوی یەكەم لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان خەرج كرا.

ڕاشیگەیاندووە، خەرج كردنی ئەو پارەیە ئاماژە بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (١٠٠) لە ڕێكەوتی ٢٠٢١/٤/٢١، كە تایبەت بوو بە بابەتی وشكەساڵی لە ھەرێمی كوردستان.