ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

رێگای كوردستان- سلێمانی 

 سێشەممە، 2021/7/13 كاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (رێگای كوردستان): بەشدار بوونم لەکۆبوونەوەی ژمارەی 65مینی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بەپەسندکردنی بوجەی پڕۆژەکانی پارێزگای سلێمانی وئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین وێڕای دەست خۆشیم بۆتەواوی لیژنەکانی ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکان، بەڵام دەبوایە ئەوبابەتە وردتر مامەڵەی لەگەڵ بکرابایە.

وتیشی: لەکۆبوونەوەکەدا وەک تاکە ئەندامی ئەنجومەن لەسەر دابین نەکردنی بوجەی تەواو بۆ پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان و دابین کردنی بوجە بۆگوندەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان وبێ بەش کردنی بەشێکی زۆری گوندەکان لەبوجەی پەرەپێدان لەتەواوی شوێنەکان.

كاسترۆ مەعروف ئەوەشی خستەڕوو: بەندە وەک تاکە ئەندام لەناوکۆبوونەوەکەدا دەنگی بەتەواوی پڕۆژەکان نەدا،چونكە پێم وابوو دەبوایە ئەوبابەتە وردتر مامەڵەی لەگەڵ بکرابایە .

ئەوەشی وت: تەواوی پارەی تەرخانکراوی پەرەپێدانی سنوری پارێزگای سلیمانی و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان بە سەرجەم قەزاو ناحیەکانیانەوە، بڕی بودجەی دیاریکراو بەم شێوەیەبوو:

سلێمانی ٦٥٫٦٨٢٫٠٠٠٠٠٠ ملیار دینار بۆ ١٧٦ پرۆژە.

ئیدارەی ڕاپەڕین ١٦٫٩٧٤٫٠٠٠٠٠٠ ملیار دینا بۆ ٨٠ پرۆژە.

ئیدارەی گەرمیان ١٢٫٥٤٦٫٠٠٠٠٠٠ ملیار دینار بۆ ١٢ پرۆژ.