ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ڕۆژئاوای هه‌ولێر تایبه‌ت كرایه‌وه‌ به‌ چاره‌سه‌ركردنی تووشبوانی په‌تای كۆرۆنا.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21/7/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكی له‌ په‌یجی فه‌رمیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، دوای زیادبوونی ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا، نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ڕۆژئاوای هه‌ولێر تایبه‌ت كرایه‌وه‌ به‌ چاره‌سه‌ركردنی تووشبوانی كۆرۆنا.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، بۆ مەبەستی ئامادەکاری و دابینکردنی ئامێر و پێداویستیی پزیشکی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هەولێر، بەشی ئامێر و پێداویستیی پزیشکی ڕاسپارد بۆ دابینکردن و گواستنەوەی ئەو ئامێرانەی کە پێویستن بۆ چارەسەری تووشبوانی کۆرۆنا بۆ فریاکەوتنی ڕۆژئاوا.

ئه‌مه‌ دووه‌مین جاره‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ڕۆژئاوای هه‌ولێر تایبه‌ت ده‌كرێت به‌ چاره‌سه‌ركردنی تووشبوانی كۆرۆنا، مانگی ڕابردوو نه‌خۆشخانه‌كه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ باری ئاسایی خۆی و پێشوازیی له‌ نه‌خۆش و حاڵه‌ته‌ كتوپڕه‌كان ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا جارێكی دیكه‌ تایبه‌ت كرایه‌وه‌ به‌ چاره‌سه‌ركردنی تووشبوانی په‌تاكه‌.