ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت" وەزیری کارەبای هەرێم گرێبەستێکی بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی سکادا لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای ستێر و کۆنترۆڵ ماتیک واژووی کرد".

بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی كارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبا گرێبەستێكی بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی سكادا لەگەڵ هەردوو كۆمپانیای ستێرو كۆنترۆڵ ماتیك ئیمزاكرد كە پرۆژەكە بەتێچووی ٣٧ ملیۆن و ٩٨٢ دۆلار لە ماوەی ٩٠٠ رۆژدا جێبەجێدەكرێت.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، پرۆژەی سكادا بۆ بەڕێوەبردن و كارپێكردنی سیستمی كارەبای هەرێم و كۆنترۆڵكردنی وێستگەكانی بەرهەمهێنان، گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا بەكار دێت.