ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمڕۆ سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیاند ئەو بەنزینەی بریار بوو بەغدا رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات، بۆ یەکەمجار گەیشتە هەولێر و بڕیاریشە لە ماوەکانی داهاتوودا بگاتە سلێمانیش، ماوەی دوو رۆژیشە لە شاری دهۆک دابەشدەکرێت و هاوکات، نرخی هەر لیترێک لە بەنزینەکە ٦٩٠ دینارە.

بە پێی زانیاركان، ماوەی سێ رۆژە بەغدا بەنزین بۆ هەرێم دەنێرێت و ئەمڕۆش بۆ یەکەم جار بەنزینەکە گەشتە شاری هەولێر، بڕی ئەو بەنزینەی کە گەشتووەتە شاری هەولێر ٣٦٠ هەزار لیترە و لە رێگای ٢٨ بەنزینخانەوە دەست بەدابەشکردنی کراوەو، نرخی هەر لیترێک بەنزین ٦٩٠ دینارە لە بەنزینخانەکانی هەرێمدا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند" لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و عێراق، لەمەودوا رۆژانە زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان".

لە ماوەی رابردوودا، نرخی بەنزین لە شارەکانی هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە، بەجۆرێک نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ گەشتە ٨٠٠ دینار، کە ئەوەش ناڕەزایەتی زۆری هاوڵاتیانی لێكەوتەوە.