ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

رێگای كوردستان

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2021/10/11 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی راگەیاند.

بەپێی ئەنجامەكان هاوڕێ فاروق ئەو كاندیدەی ژمارە 131 كە حزبی شیوعی كوردستان پشتگیری كرد سەركەوتنی بەدەست هێناو لە نێوان كاندیدە كۆتاكان لە ریزبەی پێشەوەی دەنگی هەمووان بوو.

هاوڕێ فاروق حەنا، پێشمەرگەی دێرین و تێكۆشەری حزبی شیوعییە و لە رۆژی راپەڕینی شاری هەولێردا 11ی ئاداری 1991 لەعەنكاوا لەسەر رێگای فڕۆكەخانەی سەربازی بەسەختی برینداركرا. هەروەها هاوڕێ فاروق چەندین پۆستی لە رابردوو لە نێو حزب وەری گرتووە لەنێویاندا ئەندامی لێژنەی كۆمیتەی پارێزگای هەولێری حزبی شیوعی.

هەروەها هاوڕێ فاروق، لەماوەی ڕابردوودا كاری زۆری لەسەر دامەزراوە سیاسییەكان كردووە بەتایبەتی كلد و ئاشور، هاوكات لە رۆژنامەی حزبی شیوعی لە پاشكۆی كلد و ئاشور كاری كردووە، ئەمە جگەلەوەی لە رادیۆی عەینكاوەی حزبی شیوعی كوردستان كاری كردووە، وە دامەزرێنەری هەردوو تایبەتمەندی رێكخراوی كلد و ئاشور بووم، لەگەڵ هاوڕێیانی دیكە كە تایبەتمەندی كلد و ئاشووری تێدایە، دامەزرێنەری مۆزەخانەی سریانیی و كار و چالاكی زۆری لە بواری نوسین و رۆشنبیری هەیە و چەندین كتێبی چاپكراوی هەیە.