ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت" ئەو شۆفێری تەکسییە دەستگیرکرا کە سەرنشینێکی تەمەن ٢٠ ساڵی لەسەر کرێی گەیاندن کوشت بوو".

عەمید دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا ڕایگەیاند" دوای کەمتر لە (٢٤) کاتژمێر، هێزەکانمان توانییان ئەو شۆفێری تەکسییە دەستگیربکەن، کە کۆتایی بە سەرنشینێکی تەمەن (٢٠) ساڵ بەناوی (بارزان نەسروڵڵا ئەحمەد) هێناوە".

دوێنێ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر ئاگادارکرانەوە بە بوونی ڕوداوێکی کوشتن، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەشتنە شوێنی مەبەست و دەرکەوت هاوڵاتیەک بەناوی (بارزان نصرالله احمد) دوای دروستبونی دەمەقاڵی لەگەڵ شوفێری تاکسییەک لە سەر کرێی گواستنەوە، شوفێرەکە گوللـەیەک لەسەری سەرنشینەکە دەدات و گیان لەدەستدەدات، تۆمەتبارەکەش لە شوێنی ڕوداوەکە ڕادەکات.