ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی ڕێككاریی ١٥ سواڵكەریان دەستگیركرد كە یەكێكیان بەناوی فاڵگرتنەوە و نوشتە و جادووەوە ھاوڵاتیانی فریوداوە.

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە "دوای سكاڵای ھاووڵاتییان كە سواڵكەرەكان لە بازاڕ و شوێنە گشتییەكان بوونەتە ھۆی بێزاركردنیان، مەفرەزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ھەڵمەتێكیان بۆ دەستگیركردنیان دەستپێكرد، لەو چواچێوەیەدا ئەمڕۆ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی ڕێككاریی  ١٥ سواڵكەریان دەستگیركرد كە یەكێكیان بەناوی فاڵگرتنەوە و نوشتە و جادوەوە ھاوڵاتیانی فریوداوە."

بەپێی راگەیەندراوەكە، ھەڵمەتەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەردەوام دەبێت بۆ دەستگیركردنی سواڵكەرەكان و ئەو كەسانەی بەناوی نوشتە و جادووەوە ھاووڵاتیان فریودەدەن.