هاوڕێ کرێکار- ڕێگای کوردستان
بەیانی ئەمڕۆ 2022/5/12، بەبەشداری چەند لیوایەکی هێزی پێشمەرگە وهێزی دژە تیرۆر بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی وەهاب هەڵەبجەی بەرپرسی دژ تیرۆر و لیوای بەرگری و فریاکەوتن و ئاسایشی گەرمیان و میحوەری قەرەتەپە و هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا و لیوای ۱٥۲ی سوپای عێراق، ئۆپەراسێون دەستی پیکرد.
محەمەد چەوری، جێگیری بەرپرسی لیوای ۱٤٤ هێزی پێشمەرگە بۆ ڕێگای کوردستان وتی: ئۆپەراسێونەکە لە چوار قۆڵەوە دەستی پێکرد، بەم شێوەیەی لای خوارەوە:
قۆڵی قوڕی چای ،لیوای ۱۷ی پێشمەرگە وفەوجی یەکی لیوای۱٥۲ ی سوپای عێراق.
قۆڵی دوڕاجی، هێزەکانی میحوەری دوو و ئاسایشی گەرمیان.
قۆڵی پەڵکانە، لیوای ۱٤٤ی پێشمەرگە و لیوای ۱٥۲ و دژە تیرۆر.
قۆڵی شۆراو، بەرگری فریاکەوتن و ضڑ بەرپەرچدانەوەی خێرا.
وتیشی: ئۆپەراسێونەکە بە هاوبەشی هێزە کوردییەکان و هێزە عێراقیەکان ئەنجامدرا، کێوماڵی ئەو ناوچانە کرا،کە ماوەی چەند ساڵێکە لەنێوان هێزی پێشمەرگە وسوپای عێراق، وەک پۆشایی ئەمنی ماوەتەوە و چەتەکانی داعش سوودیان لێ بینیوە و بۆخۆیان بەکاریان هێناوە.
لەسەر زیان و دەستکەوتەکانی ئۆپەراسێونەکە،ناوبراو وتی : بۆمبێک بەئۆتۆمبێلەکەی مندا تەقیوەتەوە وبۆمبێکی دیکە بەهێزەکانی پێشمەرگە تەقیوەتەوە و دووپێشمەرگە برینداربووەو سێ بۆمبێش تەقێنراوەتەوە و دەست بەسەرچەند کەل وپەلێکی تیرۆریستانداگیراوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەم ئۆپەزاسێونە، دوای ئەوە دێت،کە ماوەیەکە چەتەکانی داعش، دەستیان بەجموجۆڵکردووە و لەماوەی مانگێکدا دوو شوانیان لە سنوری شارەدێی زنانە رفاندوە و دواتر بە پارە ئازادیان کردوون.