ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کەشناسێکی عێراق پێشبینی دەکات، کە ئه‌مشه‌و شه‌پۆلێكی دیکەی خۆڵبارین ڕوو لە هه‌رێم بکات و سه‌رچاوه‌ی شه‌پۆله‌كه‌ش باشووری موسڵ دەبێت.

حسێن ئه‌سه‌دی، شاره‌زای بواری كه‌شناسی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند" ئه‌مشه‌و شه‌پۆلێكی خۆڵبارین كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی باشووری موسڵه‌ روو له‌ شاره‌كانی هه‌رێم ده‌كات و له‌ سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك هه‌ستی پێده‌كرێت".

ڕوونیشیکردەوە، كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه‌ درێژخایه‌ن نییه‌ و ته‌نیا چه‌ند كاتژمێرێك ده‌خایه‌نێت و كۆتایی دێت.