ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا و چاكبوونەوە لە پەتاكەی لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بڵاوکردەوە و بە پێی ئامارەکە هیچ کەس گیانی لەدەستنەداوە

بەپێی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 37 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە 28 كەس چاكبوونەتەوە و هیچ حاڵەتی مردنیش بە پەتاكە تۆمارنەكراوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم دەڵێت” هەزار و 862 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 10 كەس و سلێمانی 18 كەس و دهۆك 9 كەس تووشی پەتاکە بوون”.

لە ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمدا ئاماژە بە تۆماركردنی حاڵەتی مردن بە پەتاكە نەكراوە.

No photo description available.