بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگهیاند، له شةوى رابردووى قهزای خهباتدا كه له نێوان دوبرادا رویداوه، پێنج كهس كوژراون و دوو تۆمەتباریش کە برینداربون، دەستگیرکراون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر له رونكردنهوهیهكدا بڵاویكردهوه، پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە لەبونی ڕوداوێکی شەڕکردن لە گوندی کەورەبەن سنوری ناحیەی ڕزگاری لە قەزای خەبات لە نێوان دو برا بەناوەکانی (ا. ر. پ.) و (ح. ر. پ.)، دەستبەجێ هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چونە شوێنی مەبەست بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی شوێنی ڕوداو و ئارامکردنەوەی ئەو گرژیەی لە شوێنی ڕوداو دروست بوبو، دواتر دەرکەوت کەوا لەسەر کێشەی زەوی لە نێوان مام و سێ برازا بەناوەکانی (ا. ر. پ.) و (ن. ح.) و (ف. ح.) و (ف. ح.) دەبێتە دەمەقاڵی و گرژی لەنێوانیان ڕودەدات".
ئاماژهی بهوهشكرد، له روداوهكهدا، لە لایەنی یەکەم لە (ا. ر. پ.) و (ا. ا. ر.) و (ز. ا. ر.) و (س. ا. ر.) کوژراون و لە لایەنی دوەم (ف. ح.) کوژراوە وە دو تۆمەتباریش بەناوەکانی (ف. ح.) و (ن. ح.) کە زامداربونە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر باسی لهوهشكردوه، لەکاتی ئێستادا پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕوداوە کردوەتەوە بۆ ئەنجامدانی رێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبارانی تاوانەکە.