ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لەناو کامپی مەخموور ئۆتۆمبێلێکی بۆردوومان کرد، تائێستاش ئاماری سەرەتایی بۆردومانەکە نەزانراوە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢١ی ئایار، رزگار محەمەد، قایمقامی قەزای مەخمور بڵاویکردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لەناو کامپی مەخمور (کامپی شەهید ڕۆستەم) ئۆتۆمبێلێکی بۆردوومانکردوە و تائێستا بە فەرمی زیانەکانی بۆردومانەکەوە نازانرێت، باسی ئەوەشی کرد، بەرپرسانی کامپی مەخمور داوایان لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی مەخمور کردووە بۆ چارەسەرکردنی بریندارانی بۆردوومانەکە هاوکارییان بکەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەرئەمڕۆش دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کە تائێستا ناسنامەکەیان ئاشکرانەکراوە،لەسنوری قەزای چەمچەماڵ لە ناحیەی ئاغجەلەر، بۆردوومانی بارەگایەکی پەکەکە دەکەن لە نێوان هەردوو گوندی جەلەمۆرد و دووتەقەڵ ، بە پێی زانیارییەکان پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش برینداربووە و بارەگاکەى پەکەکەش بەتەواوی سووتێنراوە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆت پیكاب مەرزیە.