ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایدەگەیەنێت، گەشتە ئاسمانییەكان ئاسایی و بەردەوامن و لەئەگەری تێكچونی كەش و هەوا گەشتیاران ئاگادار دەكەنەوە.

ئەمشەو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە " ئاگاداری گشت لایەك دەكەینەوە كە گەشتەكانی فرۆكەخانەی نێودەولەتی هەولێر ئاسایین و بەردەوامن، لە ئەگەری تێكچونی كەش و هەوا ئاگادارتان دەكەینەوە بۆ هەر بڕیارێكی نوێ سەبارەت بە گەشتەكانی ئەمڕۆ".

ئەوەش لە كاتێكدایە ئێوارەی ئەمڕۆ حسین جەلیل، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، لەئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممەوە عێراق دەكەوێتە ژێر كاریگەری پاڵەپەستۆی بەرزە هەوایەكەوە كە لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستەوە هەڵدەكات و تۆپەڵە هەوایەكی ساردی لەگەڵدا دەبێت،  بەهۆیەوە  لەناوچەكانی باكوری رۆژئاواو ناوچەكانی رۆژئاواوە بەهەردو ئاراستەی هەردو ناوچەی ناوەڕاست و باشور تۆزو خۆڵ بەرزدەبێتەوە و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان راگیران.