ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە لە هەولێر لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووە، کۆبوونەوەیەک لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە بۆ کەسی یەکەمی حیزبە بەشداربووەکانی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان رێکبخرێت.

لەسەر بانگهێشتی بلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، بڕیارە لەکۆتایی ئەم هەفتەیەدا لە هەولێر لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکانی کۆبوونەوەیەک بۆ حیزبەکوردستانییەکانی پرۆسەی سیاسی لە کوردستان رێکبخرێت.

ئەم بانگهێشتەی بلاسخارت بە ئامانجی ئەوەیە نەتەوە یەکگرتووەکان هاریکاری هێزە کوردستانییەکان بکات تا هەڵبژاردن بە شێوەیەکی گونجاو ئەنجام بدەن.

لایەنە بەشداربووەکان، پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، نەوەی نوێ، یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی ئیسلامی حیزبی شیوعی و حزبی زەحمەتکێشان و حیزبی سۆسیالسیت و بزووتنەوەی ئیسلامی و حزب و نوێنەری پێکهاتەکان دەبێت.