ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان

بە هەوڵی کاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و نوێنەری حزبی شیوعی کوردستان، مووچەی نزیکەی 200 کرێکار دابەش دەکرێت

ئەمڕۆ دووشەممە 2022/5/23، کاسترۆ مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەماڵپەڕی رێگای كوردستانی راگەیاند: دوای بەدواداچوونمان و هەڵدانمان بۆ كێشەی مووچەی کرێکارانی ژینگە پارێزی نەخۆشخانەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین كەماوەی چەند مانگێكە دوەریان نەگردتەوە، خۆشبەخاتە ئەمڕۆ بڕیاردرا بۆیان سەرف بکرێت کە مووچەی نزیکەی 200کرێکار دەبێت.

کاسترۆ مەعروف وتیشی: دوای پەیوەندی کردنم بەکاک عەبدالرحمان بەڕێوەبەری گشتی بانکی هەرێم لەسلێمانی سەبارەت بەسەرفکردنی مووچەی کرێکارانی نەخۆشخانەکان کە چەند مانگێکە مووچەیان وەر نەگرتوە، ئەمڕۆ بایکۆتی کاریان کردبوو، بەسوپاسەوە بەڵێنی پێداین لەو یەک دوو ڕۆژە پارەکەیان بۆسەرف بکات. سوپاس بۆبەڕێزیان و سوپاس بۆ کاک پێشەوا بەڕێوەبەری بانکی ڕانیە کەدڵسۆزانە بەڵینی چارەسەرکردنی داواکاریەکەی کرێکارانیان پێدام.

May be an image of 6 people, people standing and indoor