ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەهۆی کاریگەری خۆڵبارین لەچەند کاتژمێری ڕابردوو (۸۰) هاوڵاتی سەردانی بەشی فریاکەوتنەکانیان کردوە.

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی ئەو خۆڵبارینە چڕەی لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا ناوچەکانی ناوەڕاست و پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە و بەم هۆیەوە ئاستی بینین کەم بۆتەوە کاریگەری نەرێنی کردۆتە سەر تەندروستی هاوڵاتیان.

وتیشی: لە ناوەندە تەندروستییەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی وە هەردوو فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ( شار و د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی فێرکاری منداڵان ) لە ئەنجامی کاریگەرییەکانی تۆز و خۆڵ بەپێی ئاماری نەخۆشخانەکان تا ئەم کاتە ( ۸۰ ) کەس سەردانی ئەو دوو نەخۆشخانەیان کردووە و چارە سەریان بۆ کراوە.