ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

جینین پلاسخارت، نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، نوێنەری لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بانگهێشت دەكات بۆ كۆبونەوەیەكی هاوبەشی داخراو سەبارەت بە هەڵبژاردنەكان.

جنین پلاسخارت، نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق، لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی "یونامی ئەمڕۆ نوێنەری لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانی بۆ كۆبونەوەیەكی داخراوی هاوبەش بانگهێشت كرد، لەگەڵ ئەوەی كە بڕیارە یەكی (تشرینی یەكەم/10)ی 2022 هەڵبژاردنەكان بەڕێوەبچێت، ئەم كۆبونەوەیە پێشوازی و دەرفەتێكی پێویست دەڕەخسێنێت بۆ ئاڵوگۆڕی راستەوخۆی بیروڕاكان".

بڕیارە رۆژی 1ی10ی2022 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە بچێت، بەڵام تائێستا لایەنەكان نەگەیشتونەتە رێككەوتن لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەكان.