كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی چه‌كدارانی داعش له سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا (گوڵاڵه) بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، بۆشایی ئه‌منی واده‌خوازێت هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و هێزی پێشمه‌رگه به‌هاوبه‌شی دۆسێیه‌ی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
كاروان یاروه‌یس له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، په‌لاماری تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر گوندی ئیسلاح له‌ناوچه‌ی شێخ باوه، كه به‌هۆیه‌وه 6 (شه‌ش) هاوڵاتی شه‌هیدبون و 8 (هه‌شت) كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، ماییه‌ی نیگه‌رانی قوڵمانه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان كردوه و راشیگه‌یاندوه، "ئه‌م په‌لاماره و كرده تیرۆریستیه‌كانی دیكه كه له‌م ناوچانه ئه‌نجام ده‌درێن، پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان په‌رۆش بكات، تا پلانی دیكه دابنێن بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆریستان".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "بێگومان بۆشایی ئه‌منی له‌و ناوچانه، واده‌خوازێت هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و هێزی پێشمه‌رگه به‌هاوبه‌شی دۆسێیه‌ی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه به‌ڕێوه‌ببه‌ن و هه‌ماهه‌نگی ئاسایش و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان و خه‌ڵك زیاتر بێت بۆ شوێن پێیههڵگرتنی تیرۆریستان و له‌ناوبردنیان".