ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەدات لەوەی "گروپێكی لەیاسابەدەر بە ناوی هەیئەی تەنسیقی موقاوەمەی عێراقی كە لامان ڕوون و ئاشكرایە لەلایەن چ كەسانێكەوە هان دەدرێن، لە بەیاننامەیەكدا كۆمەڵێك تۆمەتی بێ بنەمایان هەڵبەستووە و هەڕەشە لە هەرێمی كوردستان دەكەن".

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "گرووپێكی لەیاسابەدەر بە ناوی هەیئەی تەنسیقی موقاوەمەی عێراقی كە لامان ڕوون و ئاشكرایە لەلایەن چ كەسانێكەوە هان دەدرێن، لە بەیاننامەیەكدا كۆمەڵێك تۆمەتی بێ بنەمایان هەڵبەستووە و هەڕەشە لە هەرێمی كوردستان دەكەن".

ئەنجومەنی ئاسایش ئاماژەی بەوەكردووە "ئەم هەرەشانە نوێ نین و بەكردەوەش تا ئێستا لە ناوچە جیاجیاكانی عێراق ئەوەی لە توانایاندا بووە بە فیتی هێزە دەرەكییەكان كردوویانە و بەرهەمیان بۆ عێراق تەنیا وێرانكاری و ئاژاوە بووە".

هەروەها دەڵێن "ئێمە لێرەدا پێیان ڕادەگەیەنین كە هەر دەستدرێژییەك بۆ سەر هەرێمی كوردستان كە كیانێكی دەستووریی ناو عێراقە، باجێكی قورسی دەبێت. ئەوان لە مێژوو وانەیان وەرنەگرتووە گەرنا دەیانزانی كە هێزی گەورەتر و پڕچەكتر لە ئەوانیش نەیتوانیوە ئیرادەی گەلەكەمان ببەزێنێت".

ئەنجومەنی ئاسایش وتویەتی "ئەم گرووپە لەیاسابەدەرانە هەرەشەن بۆ سەر سەروەری و ئاسایشی عێراق و هەر ئەوانن زەمینەیان بۆ گەشەكردنی تیرۆر و هزری توندڕەوی خۆش كردووە".

راگەیەنراوەكە وتویەتی "سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە سەرقاڵی كاری هاوبەشن لە دژی تیرۆریستان و ئەم گرووپانەش سەرقاڵی فیتنە و ئاژاوەگێڕی و وێرانكارین، حكوومەتی فیدراڵی بەرپرسە سەروەریی عێراق بپارێزێت و ئاستێك بۆ ئەم سەرەڕۆیی و دوژمنكارییانە دابنێت".