ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ ئەمساڵیش كۆمپانیای خۆشناو ئامادەیی دەربڕیوە بۆ كڕینەوەی بەرهەمی گەنمی جوتیاران هاوتەریبی پلانی كڕینەوەی گەنم لە سایلۆكانی عێراق.

وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، لە چوارچێوەی پڕۆژەی نیشتیمانی بەبازاڕكردنی گەنمی جوتیاران و بەپێی ئەو گرێبەستەی كە ئەنجامدراوە لە نێوان وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت (خۆشناو و قەیوان) دوابەدوای ڕەچاوكردنی دۆخی ئاسایشی خۆراك و بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان و جوتیاران، لە ئێستادا كۆمپانیای(خۆشناو) ئامادەی دەربڕیوە بەهەمان میكانیزمی ڕاگەیەنراو كڕینەوەی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێمی كوردستان وەربگرنەوە، هاوتەریبی پلانی كڕینەوەی گەنم لە سایلۆكانی عێراق بەم شێوەیە.

یەكەم: سەرجەم ئەو جوتیارانەی كە بەرهەمی گەنمیان چاندووە بۆ مەبەستی دروستكردنی بەرهەمی (ساوار) بە هەمان نرخی گەنمی نمرە یەك بڕی ٨٥ هەزار دینار راستەوخۆ دەدرێت بە جوتیاران.

دووەم: بۆ ئەمساڵ وەزارەت بڕیاریدا بەبڕی ٨٥ هەزار دینار گەنمی بنەتۆ وەردەگرێتەوە لەلایەن هەردوو كۆمپانیای ناوبراو، بۆ ئەم مەبەستە جوتیاران دەتوانن بەو نرخەی دیاریكراوە گەنمی بنەتۆیان ڕادەستی سایلۆكانی پڕۆژەی بەبازاڕكردنی گەنمی جوتیاران بكەن.

سێیەم: جوتیاران ئاگادار دەكەنەوە لە پاڵ چاندنی گەنم بۆ ئارد دەتوانن گەنمی (خشن) بچێنن كە بەمەبەستی دروستكردنی ساوار بەكاردەهێندرێت، لە بواری پیشەسازیدا ،كۆمپانیاكان ئەو گەنمە لە ئەمساڵەوە بۆ ساڵانی ئایندە وەردەگرنەوە.