ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕێککەوتی ٢١ـ ٦-٢٠٢٢ هاوڕێیانی کۆمیتەی سوید لەمەڵبەندی دەرەوەی حزبی شیوعی کوردستان هەریەک لە هاوڕێ رێواس ئەحمەد بانیخێڵانی و هاوڕێ تۆما شەمعون، سەردانی پەرلەمانتاری سوید خاتوو ( ئامینه کاکە باوە) یان کرد لە پەرلەمانی سوید، بەمەبەستی دەربڕینی پشتگیری لەو هەڵوێستە مرۆڤپەروەری و کوردپەروەرییەی کە لە ماوەی ئەم چەند مانگەی دواییدا لە میدیا جۆربەجۆرەکانی جیهاندا دەنگی داوەتەوە.

ئەم هەڵوێستەی ئامینە کاکە باوە وەک پەرلەمانتارێکی سۆسیالیستی سەربەخۆ، توانی تیشکێکی جیهانی بخاتە سەر مەسەلەی خەڵکی کوردستان و هەڵوێستی شۆڤینیستانەی رژێمی دیکتاتۆری تورکیا.

یەکێك لەو خاڵە گرنگانەی کە مەرجی خاتوو ئامینە بوو، نەفرۆشتنی چەک بوو بە تورکیا وەک خۆی دەڵێت بۆ کوشتنی منداڵانی کورد بەکاری دەهێنن.

لەم گفتوگۆیەدا باس لە پاڵپشتی شیوعییەکانی کوردستان کرا بۆ هەڵوێستە بوێرەکانی لە پەرلەمانی سوید دا و بەکارهێنانی ئەو تاکە دەنگە بۆ بەرژەوەندی گەلی کوردستان و مافی مرۆڤ و یەکسانی جەندەری.