ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 4و 45 خولەک لەئاڕاستەی دووز خورماتوەوە دوو کاتیۆشا ئاڕاستەی کێڵگەی کۆرمۆر کرا کە کۆمپانیای داناگاز کاری تێدەکات.

بەپێی زانیاریەکان یەکێک لە کاتیۆشاکان نەتەقیوەتەوەو ئەوەی تریش نزیک کۆگای نەفتای کۆرمۆر تەقیوەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە وتەنها دوو کەس یەکێکیان لەکاتی ڕاکردن کەوتوەو دەستی شکاوە و ئەوی تریشیان لەوکاتەدا باری دەرونی تێک چووە ، گومان لە حەشدی شەعبی دەکرێت لە پشتی هێرشەکەوە بوبێت چونکە پێگەی صابرين نيوز نزیک لە عەسائیبی ئەهلی حەق و نوجەبا دوای چەند خولەکێک وەک یەکەم میدیا هەواڵەکەی بڵاو کردەوە ، لە ئێستادا بارکردنی نەفتاو گازی ئێڵ پی جی وەستاوە و کاتژمێر ٨ی ئێوارە دەستى پێکردەوە.