ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شۆڕش - ڕێگای کوردستان

کاسترۆ مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ رێگای كوردستان: هاووڵاتیان بەدەست کۆمپانیای وەرگرتنی پارەی ئاوو ڕووبەڕووی ماندووبونێکی زۆر دەکرێنەوە.

هەروەها لەدرێژەیی قسەکانیدا دەڵێت؛ هاوڵاتیان دەبێت دوو بۆ سێ ڕۆژ لەچەند ناوچەیەک بوەستن تاوەکو پارەکەیان لێ وەردەگیرێت.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت: لەمیانەی بەدواداچون بۆم ڕوونبووەوە کە کۆمپانیای ناوبراو ڕێژەی کارمەندانی زۆر زۆر کەمن پێچەوانەی ئەوگرێبەستانە کۆمپانیا کارمەندی کەمتر داناوە، کەحکومەت لەگەڵی گرێبەستی ئەنجامی داوە.

هەروەها دەڵێت؛ بابەتێکی تر لەوەتەی ئەم پرۆسەیە دراوە بەکەرتی تایبەت ڕێژەی کۆکردنەوەی داهات بەهۆی ڕۆتینات کەمی کردوە تەنانەت فەرمانبەرەکانی خوێندنەوەی پێوەرەکانیش بەهۆی ئەو ڕێژە زۆرەی هاوبەشەکان کەپیان دراوە بەچەند مانگێک ناتوانن خوێندنەوەکەیان ئەنجام بدەن ئەمەش لەسەر هاووڵاتی دەبێتە کێشەیەکی تر دوای چەند مانگێک هاووڵاتی پارەیەکی زۆری لەسەرکۆدەبێتەوەو پارەکەی پێ نادرێت بۆیە لەڕێگای سەرۆکایەتی ئەنجومەن وەزارەتی تایبەت لەوبابەتە ئاگادار دەکەمەوە بۆچارەسەرکردنی ئەوبابەتە.

دواجار وەکو ئەندامی ئەنجومەن داواکاری دەکەین وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی شارەوانی پەیجی یاخوود چەناڵێکی تایبەتیان بۆ هاوبەشەکانی هەبێت تاوەکو هاووڵاتیان بزانن چەند پارەیان لەسەر تۆمارکراوە.