ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هاوڕێ کرێکار-  ڕێگای کوردستان

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 2022/8/3، لە شارەدێی زنانەی سەر بەشارۆچکەی کفری لەسنوری ئیدارەی گەرمیان، گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتی لەبەرامبەر کەمی کارەبا و خزمەتگوزاری ئەنجامدرا .

جەماڵ کەریم، یەکێک لە بەشداربوانی گردبونەوەکە بە ڕێگای کوردستانی وت: کێشەی کەمی کاڕەبامان هەیە، ڕۆژانە لەکاتژمێر ۱۲ی نیوەڕۆ کارەبامان پێدەدرێت بۆ سێ و نیوی دوانیوەڕۆ، لە ۷ی ئیوارە پێمان دەدرێت بۆ ٤ بەیانی، ئەو کارەبایەش پێمان دەدرێت، ڤۆڵتیەکەی زۆر کەمە و هیچ بەکار ناخات.

وتیشی : هەروەها کێشەی کەمی ئاوی خورادنەوە و خراپی ڕێگاوبانەکانمان هەیە و بەردەوام داوا لەحکومەت دەکەین،کێشەمان بۆ چارەسەربکات، بەڵام ئاوڕمان لێ نادەنەوە .

ئەو هاوڵاتیە، ئاماژەی بەوەشدا، دانیشتوانی سنوری شارەدێیەکەمان قوربانیەکی زۆری داوە، بەڵام حکومەت نیو هێندەی قوربانیەکانمان ئاوڕمان لێناداتەوە، دوو ساڵە وشکە ساڵی بەرۆکی گرتووین،تا ئێستا حکومەت بەهیچ شێوەیەک دوو تانکەری ئاوی وەک قەرەبوو بۆ نەهێناوین.

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، ئەمڕۆ ئەم گردبونەوەیەمان کرد بۆ ئەوەی حکومەت خەمێکمان بخوات و بۆ ماوەیەک ڕێگای هاتووچۆی نێوان زنانە ـ کفری ـ مان داخست.