زانكۆی سەڵاحەدین لە هەولێر بڕیاری پەیڕەوكردنی یەكپۆشی لە جلوبەرگی خوێندكاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەدات.
زانكۆی سەڵاحەدین ڕاپرسییەكی بۆ مەبەستی یەكپۆشی خوێندكاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن ڕادەگەیەنێت و دەشڵێت: ” پرسی یەكپۆشی خوێندكاران، لە زۆر ڕووەوە سوودبەخشە و لە بنەڕەتیشدا مانای كەمكردنەوەی جیاوازی كۆمەڵایەتی و چینایەتییە”.
ڕاشیگەیاندووە، یەكپۆشی وادەكات جیاوازییەكان تەنها لە ئاستی خوێندن و نووسینی توێژینەوەی زانستی بێت، نەك شتی لاوەكی و بێ سوود، لەگەڵ ئەوەشدا پرسی یەكپۆشی هۆكارە بۆ كەمكردنەوەی ئەركی سەرشانی خانەوادەكانتان و سیماێكی جوان و دڵگیرتر دەبەخشێ بە زانكۆ”.
زانكۆی سەڵاحەدین داوا لە خوێندكاران دەكات، “ئەم ڕاپرسییە بەوپەڕی هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی وەربگرن، چونكە بیروڕای ئێوە بەگرینگ دەبینین”.