ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه رایگه‌یاندوه، "سه‌ره‌تا كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆلی گه‌رمایه پێشبینیده‌كرێت له‌سه‌ر ناوچه‌كانمان تا رۆژی دوشه‌ممه 8ی (ئاب/8)ی 2022 به‌رده‌وام بێت، له ھه‌مان رۆژه‌وه تاوه‌كو 13ی ئه‌م مانگه ئه‌گه‌ری ھه‌یه بارسته ھه‌وایه‌كی فێنك له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه ڕوبكاته ناوچه‌كه و له‌م مه‌ودایه‌دا پله‌كانی گه‌رما له‌ناوچه‌كانی ھه‌رێمدا 2-3 پله به‌راورد به‌م ماوه‌یه نزمتر ده‌بنه‌وه، تاراده‌یه‌ك كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆلی گه‌رمایه ئه‌كشێته‌وه.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "له‌ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و رۆژئاوای عێراق كاریگه‌ری ئه‌م بارسته ھه‌وایه زیاتر ده‌بێت و ئه‌بێته ھۆی خۆڵبارین و چالاكبونی با كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زیاتر ده‌بێت له‌سه‌ر نزمبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی، بۆیه له‌م ناوچانه‌دا كه ئێستا له‌ژێر كاریگه‌ری شه‌پۆلێكی به‌ھێزی گه‌رمادایه له‌و مه‌ودایه‌دا 6-8 پله نزمده‌بێته‌وه".
ئاراس جه‌بار ده‌شڵێت، "له‌ڕۆژانی 13 تاوه‌كو 20ی ئه‌م مانگه ئه‌گه‌ری ھه‌یه جارێكی دیكه به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رچاو به‌سه‌ر پله‌كانی گه‌رمادا روبدات كه پێشبینیده‌كرێت ماوههكهی درێژ خایانتر بێت به‌راورد به شه‌پۆله‌كانی ئێستا و ڕابردو، بۆیه ئه‌م مانگه به‌ھۆی درێژخایه‌نی شه‌پۆله‌كانی گه‌رماوه تێكرای پله‌كانی گه‌رمای به‌رزتر ده‌بن به‌راورد به مانگی ڕابردو".
سه‌باره‌ت به مانگی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵ، ئاراس جه‌بار ئاماژه‌ی بهوهكردوه، "به‌پێی زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كانی پێشبینی مانگی ئه‌یلول تێكرای پله‌كانی گه‌رمای وڵاتانی رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لهتێكرا ئاساییه‌كانی خۆیدا ده‌بن ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت، مانگێكی فێنك ده‌بێت و ناوبه‌ناو ھه‌وای فێنك ناوچه‌كانمان ده‌گرێته‌وه و پله‌كانی گه‌رماش زۆر به‌رز نابنه‌وه".