ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دادگای سەربازی موسڵ، لە کۆتا دانیشتنی دادگاییكردنی ژمارەیەك ئەفسەری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركووك كە بەشدارییان لە پڕۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ساڵی 2017 كردبوو، بڕیاری داخستنی کەیسکەی دا.

سەرچاوەیەك لە بەرسَوەبەرایەتی قۆلیسی كەركوك رایگەیاند ، ئەمڕۆ دوا دانیشتنی دادگاییكردنی 54 ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركووك بەڕێوەچوو، لە لایەن دادوەرەوە بڕیاری داخستنی کەیسکە درا.

ئەو سەرچاوەیە گوتی ، هۆكاری داخستنی كەیسەكە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، پێشتر وەزیری ناوخۆی عێراق لەسەر ئەو بابەتە لێبوردنی گشتی دەركردبوو، بۆیە دانیشتنی دادگاییكردنی ئەو ئەفسەرانەش، ئەمڕۆ لەژێر رۆشنایی ئەو بڕیارەدا كۆتایی هات و بە یەكجاری كەیسەكە داخرا.