ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لە بورسە نرخی دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر دیناری عێراقی بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت و بە ئەندازەیەک کە ماوەی مانگێکیشە دابەزینی بەو شێوەیەی بەخۆوە نەبینیووە.

لەبورسەکانی شارەکانی عێراق ئەمڕۆ 24ی کانوونی دووەم دۆلار بەرامبەر دیناری نرخێکی زۆر نزمی تۆمار کرد کە هەر ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٧ هەزار و ٦٠٠ دینارە.

بەیانی دوێنێ‌ لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٦٥ هەزار و ٣٠٠ دینار بوو.

ئەوە لە کاتێکدایە کە هەنگاوە دارایی و ئیداریەکانی حکومەتی سودانی بەردەوامە بە ئاراستەی دابەزاندنی دۆلار و بەرزکردنەوەی بەهای دینار و، لەم چوارچێوەیەدا هەریەک لە سەرۆکی بانکی ناوەندی عێراق و سەرۆکی بانکی بازرگانی عێراق لەلایەن سودانیەوە گۆڕدران، هەروەها رێوشوێنی فرۆشتنی دۆلار بە نرخی حکومی کە هەر دۆلارێک بە ١٤٦٥ دینارە بەردەوامە.