ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

‌ئەمڕۆ لە گوندێکی سنووری قەزای ئاكرێ، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ دوو كه‌س كوژران.

عیماد حسێن بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی قەزای ئاکرێ لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" کاتژمێر (٢:٠٠)ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە گوندی گربیشی سەر بە ناحیەی دینارتێی سنووری ئاکرێ کچێک و کوڕێکی گەنج، بەهۆی کێشەیەلکی کۆمەڵایەتییەوە کوژراون".

ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای ڕووداوەکە تەرمی قوربانییەکان رەوانەی پزیشکی دادوەری کراون، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک لەسەر ئەو رووداوە دەستگیرنەکراون.