سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هەدەپە) كە ئێستا دەست بەسەرە، له په‌یامێكدا بۆ سه‌ركرده‌ی لایه‌نه‌كانی توركیا، رایگه‌یاند، بەمزوانە لەگەڵ هەموان کۆدەبنەوە له‌ناوه‌وه‌ی وڵات یاخود له ده‌ره‌وه، ده‌شڵێت، " بە یەک لیستی پەرلەمانییەوە بچنه ناو هەڵبژاردنەوه"
سەڵاحەدین دەمیرتاش لە هه‌ژماری تویته‌ره‌وه په‌یامێكی بڵاوكردۆتەوەو دەلێت، بە جەختکردنەوە لەسەر کاندیدی هاوبەشی ئۆپۆسیۆن بۆ سه‌رۆكایه‌تی توركیا، رایگه‌یاند، "بانگەواز بۆ هەمو سەرکردەکان دەکەم، بەمزوانە لەگەڵ هەموتان کۆدەبینەوە، چ لە ناوەوە یان لە دەرەوه، هەموان خەباتیان دەکرد بۆ ئەوەی کاندیدێکی هاوبەش نەبێت، به‌ڵام بێگوێدانە ئەوەی کە له ژێر چ چه‌ترێكدا ده‌چنه ناو هەڵبژاردنەکانەوە هیوادارم بە لەبەرچاوگرتنی دۆخەکە بڕیاربده‌ن بە یەک لیستی پەرلەمانییەوە بچنه ناو هەڵبژاردنەوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ماوەی سێ ساڵ خەباتمان دەکرد بۆ ئەوەی هاوپەیمانییەکی دیموکراسیمان هەبێت، هەموان بە ئۆپۆزسیۆنەوە هەمو هەوڵێکیاندا بۆ ئەوەی ڕێگری لێبکەن، گەل هاوپەیمانی دیموکراسییان بە هەژاری پێکهێنا، بەڵام بەداخەوە لایەنەکان نەیانتوانی".
دەمیرتاش له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، "ئێستا چوار مانگمان لە پێشە، دەڵێین کاندیدی هاوبەش، دیسان هەموان هەرچی پێویست بێت دەیکەن بۆ ئەوەی ڕونەدات، ئەمە چ شێتییەکە؟".