ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دلێر عەلی

لە پێشوازی ڕۆژی شەهیدی شیوعی ، لیژنەی کاری هەرەوەزی کۆمیتەی ڕێکخستنی شاری سلێمانی حزبی شیوعی کوردستان ، هەستا بەدابەشکردنی چەند پێداویستیەکی ڕۆژانە بەسەر کەمدەرامەتاندا .

حەسەن مەحمود بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی سلێمانی رایگەیاند ،بەباشمان زانی بۆ ئەمساڵ لە پێشوازی ڕۆژی شەهیدی شیوعی ،کارەکانمان لە هەڵمەتی هاوکاری و کاری هەرەوەزی چڕ بکەینەوە،وەک دەزانن لای ئێمە کاری هەرەوەزی بەردی بناغەی ژیانێکی هاوبەشی هەموو مرۆڤایەتیە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا بەهۆی بەرزی نرخی پێداویستییە سەرەکییەکانی ڕۆژانە لە بازاڕەکاندا، هاوڵاتیان ناتوانن بەشێکی کەمی پێداویستەکانیان بکڕن،هاوکات بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار زیانێکی دیکەیە بە ڕەوش و گوزەرانی خەڵکی زەحمەتکێش گەیاندوە ،ئەو ئاستە بەرزەی نرخی گۆڕینەوەی دۆلار بەرامبەر دینار ، شپرزەییەک و ناسەقامگیری لە بواری ژیانی ڕۆژانەی خێزانەکان درووست کردووە ،و ڕەنگدانەوەی نەرێنی دارایی، ناسەقامگیری کۆمەلایتی درووست کردووە، بۆیە بەباشمان زانی بەو توانا سنوردارەی هەمانە،هاوکارێکی بچوکی کەمدەرامەتان بین .

 ڕۆژی شەھیدی شیوعی ١٤ی شوبات، ساڵانە  لەلایەن حیزبی شیوعی و بنەماڵەی شەھیدانی حیزب بەرزڕادەگرێت.

لە ١٤ی شوباتی ساڵی ١٩٤٩ حکومەتی ئەوکاتی عێراق، یوسف سەلمان دامەزرێنی حزبی شیوعی و دوو ھاوڕێی بەناوەکانی زەکی بەسیم و حسێن محەمەد شەبیب لەسێدارە دا. بۆ ڕێزگرتن لە یادی ئەو سێ سەرکردەیە و هەموو شەهیدانی حزبی شیوعی ،شیوعیەکان ساڵانە بە چالاکی جۆراو جۆر ئەو ڕۆژە بەرز ڕادەگرن.ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "خۆشبەختانە ئەم هەڵبژاردنە لەلایەن خەڵکەوە سەردەکەوێت نەک سیاسەتمەداران، یان دیموکراسی تەواو یان دیکتاتۆری رەها متمانە بە هێزی خۆت بکە، باوەڕ بکە و بۆ ماوەی چوار مانگ بە وزە کار بکە، بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین".

No description available.

No description available.