ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگای سلێمانی - دوکان ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی پێشمەرگە تووشی پێکدادان بوو.

ئەمرۆ پێنجشەممە 15ی ئاداری 2023، لەسەر رێگای دوکان – سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی پێشمەرگە تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو.

لە ئەنجامی رووداوەکە ئەفسەرێک گیانی لە دەستدا و سێ کەسی دیکە بە سەختی برینداربوون.

هاوکات، بەڕیوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی پێشمەرگە لە سەر رێگای سلێمانی – دوکان لە نزیک گوندی کانی خان ئەفسەرێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکە بە سەختی برینداربوون.

ئەفسەرەکە ناوی "ئاریاس"ە و پلەی نەقیب بووە لە بەشی فەرمانگەی گواستنەوەی هێزەکانی پشتیوانی دوو.