ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، "بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە ئەرکێکی ئەخلاقییە،وتیشی هەموو هەوڵێکی خۆیان بۆ پاڵپشتی تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان دەخەنەگەڕ "

لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا هەریەک لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پەیامی تایبەت بە ساڵیادەکەیان بڵاوکردەوە.

لایخۆیەوە محەمەد شیاع سودانی ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەمڕۆ لە ساڵیادی یەکێک لە کردە تاوانکارییە قێزەونەکانی دژ بەمرۆڤایەتین کە لەلایەن رژێمی پێشووی دیکتاتۆری عێراقەوە دژ بە شاری هەڵەبجە ئەنجامدرا."

هاوکات سەرۆکوەزیرانی عێراق، دووپاتی کردەوە کە لە ئەنجومەنی وەزیران دەنگیان لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی شارەکە داوە و ئەوەش بەر لە هەر شتێکی دیکە ئەرکێکی ئەخلاقییە کە پێویستە جێبەجێبکرێت.

ئەمڕۆ ١٦ی ئازار، ٣٥ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر کیمیابارانکردنی پارێزگای هەڵەبجەدا، کە ساڵی ١٩٨٨ ، لەلایەن رژێمی بەعسی عێراقەوە شاری ھەڵەبجە کیمیاباران کرا.