پسپۆری بواری کەشناسی ئاراز جەبار رایگەیاند، بومەلەرزەكەی شەوی رابردوو بە هێزی ٥ پلەی رێختەر بووە.
ئاراز جەبار لە پۆستێکدا لە بارەی هێزی بوومەلەرزەکە دەڵێت "کەمێک پێش ئێستا بوومەلەرزەیەک چەند ناوچەیەکی ھەرێمی کوردستانی ھەژاند بەگوێرەی زانیاری سەرەتایی گوری بوومەلەرزەکە ٥ پلە بووە بە پلەی رێختەر".
هەروەها دەشڵێت "چەقی بوومەلەرزەکە نزیک ھەورامانی تەخت بووە لە رۆژھەڵاتی کوردستان".
کەشناسی و بوومەلەرزەی عێراقیش دەڵێت" چەقی بوومەلەرزەکە دەکەوێتە نێوان سنوری عێراق- ئێران".
ئەمشەو کاتژمێر ٩:٣٢ بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجەو پێنجوێنی هەژاند.