ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

شەوی 15ی ئاداری 2023، کاتژمێر 20:40 خولەکی شەو، هێلیکۆپتەرێک لە نزیک گوندی بێرکیات لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک کەوتە خوارەوە و تەواوی سەرنشینەکانی گیانیان لە دەستدا.

هۆكاری روداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی دهۆک، ئاشکرا نەکراوە و هیچ لایەنێکیش خۆی ناکات بە خاوەنی هێلیکۆپەتەرەکە.

ئاژانسی ئەسیۆشێتدپرێس لەزاری لاوک غەفوری، وتەبێژ بەناوی سەرۆکی هەرێم بڵاویکردەوە، کە ئەوەی دڵنیا بونەتەوە لە روداوەکە ئەوەیە پێنج لە سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکە گیانیان لەدەستداوە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن بۆ دیاریکردنی موڵکداری فڕۆکەکە.

بەهۆی ئەوەی هیچ لایەنێک خۆی نەکردوە بە خاوەنی هێلیکۆپتەرەکە، ناڕونی لە روداوەکەدا هەیە.

زاگرۆس هیوا، وتەبێژ بەناوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رەتیکردەوە کە ئەوان فڕۆکەیان هەبێت گەریلای ئەوانی تێدا بێت، وتیشی: لای خۆمانەوە لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەکەین.

وتەبێژی پەکەکە ئاماژەی بەوەکرد، پێدەچێت فڕۆکەکە سەر بە هێزەکانی هاوپەیمانان بێت و ئەندامانی یەکینەکانی پاراستنی گەلیان هەڵگرتبێت.

هاوکات وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رەتیکردەوە لێدوان لەسەر ئەو روداوە بدات و وتویەتی:"ئەوە لە دەرەوەی کارەکانی چوارچێوەی هاوپەیمانییە".

لەلایەکی دیکەوە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژەی بەوەکردوە کە فڕۆکەکە تورکی نیە و هیچ فڕۆکەیەکی سوپای تورکیا لەو ناوچەیە بونی نیە.

ئەوە لەکاتێکدایە شەوی 15ی ئاداری 2023، کاتژمێر 20:40 خولەکی شەو، هێلیکۆپتەرێک لە نزیک گوندی بێرکیات لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک کەوتە خوارەوە و تەواوی سەرنشینەکانی گیانیان لە دەستدا.

دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەدواداچوون لەو بارەوە کردوە و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەوەیان ئاشکرا کرد، کە هێلیکۆپتەرەکە لە جۆری Eurocopter AS350 بووە و چەند سەرنشینێک لەوانەی گیانیان لە دەست داوە کە بریتیبون لە گەریلاکانی پەکەکە.