لە سنووری سیدەكان بەهۆی بۆردوومانی توركیاوە هاوڵاتیەك گیانی لەدەستدا و زیانێكی زۆری بە لەوەڕگاكانیش گەیاندووە.
کامەران عوسمان بەرپرسی دیسکی مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی رۆژی سێشەممە ٣ی ئەیلوول ڕایگەیاند، لە کاتژمێر ٤:١٥ خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆدا، بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورکیا لە گوندی مێرگە حەوش لە کوێستانی سنین لە قەزای سیدەکان، هاووڵاتییەکی مەدەنی گیانی لەدەستداوە.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە، ١٢ هاووڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی هێرش و ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستاندا. بەشێوەیەک، ١٠ هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و ٢ هاووڵاتی تری مەدەنیش برینداربوون، بە گوێرەی زانیارییەکان پینج کەس لە قوربانییەکانی ئەمساڵ، لە سنوری قەزای سیدەکانن.