
کاروان فەیسەڵ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سیدەکان راگەیاند: بەهۆی تۆپبارانەوە لە سنووری برادۆست، هاوڵاتییەک شەهید بووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، کاروان فەیسەڵ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سیدەکان بەمیدیاكانی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەک گەیەنراوەتە نەخۆشخانەکەیان کە لە مێرگەحەوش لە کوێستانی سنینی سنووری برادۆست بەهۆی تۆپبارانی تورکیاوە شەهید بوو.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی سیدەکانە کەمێکی تر رەوانەی پزیشکی دادی سۆران دەکرێت بۆ ئەنجامدانی توێکاری.
باسی لەوەش کرد، گەنجەکە تەمەنی ٢٩ ساڵ و ئاژەڵدار بووە و بەهۆی تۆپبارانەکەوە ژمارەیەکی زۆر سەر ئاژەڵیشی مردار بوونەتەوە، هاوکات خێزاندار نەبووە و خەڵکی گوندی ئاکوانە لە سیدەکان.