بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" لەسەر لیستی بریكاری مانگی شەش دەستدەکرێت بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی سەبەتەی پێنجەم".
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر، لە راگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە" بە مەبەستی دابەشكردنی بەشە خۆراكی نوێ كە سەبەتەی پێنجەمی ئەمساڵە، بریكارەكانی خۆراك سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بكەن بۆ وەرگرتنی لیستی بریكاری خۆراك و رادەستكردنی پارەی لیستی مانگی شەشی ئەمساڵ".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ماددەكانی خۆراك بۆ ئەم مانگە برتین لە (برنج، زەیت، شەكر، لەتكەنۆك، نیسك، دۆشاو).
ئەوەشی خستەڕوو، بەشە خۆراكی سەبەتەی پێنجەم لەسەر لیستی بریكاری مانگی شەش دابەشدەکرێت.