رێگای كوردستان

بۆیەكمجار لە مێژووی زانكۆی هارفاردی ئەمەریكی زمانی كوردی زاراوەی سۆرانی خرایە نێو بەرنامەكانی ساڵی خوێندنیەوە، بۆ ئەم مەبەستە پۆلێكی تایبەت كراوەتەوە كە جارێ‌ چوار قەتابی دەخوێنن، ئەوەش بە هەوڵ و ماندوو بوونی قوتابی دەلال حوسین ئەنجامدراو هەڵبەت بە پاڵپشتی خێزانە بەڕێزەكەی، دەلال لە لەشاری شیكاغۆی ئەمەریكی لەدایك بووە، دایی كوردە و خەڵكی سلێمانیە و ناوی شیلانە كچی عەلی فەتاح شەهیدی شیوعییە، باوكیشی سووریەو هاوكارێكی باشی سەركەوتنی كچەكەیان بوون، هەم لە خوێندن و هەم لەو بەرنامەیەی كە بۆ خوێندنی كوردی دایناوە، دەلال جگە لە زیرەكیەكەی چالاكوانەو هەمیشە پاڵپشتی مافی كورد و ئافرەتان و كێشە رەواكانی فەلەستینیەكان دەكات، ئەو بەجلی كوردیەوە لە بۆنەكان و گردبوونەوەكاندا بەشدار دەبێت، هەر بۆیە لە قوتابخانەكان ئەوانی ئەو تێیدا خوێندووە وێنەی هەڵدەواسن و زۆر بەگرنگیەوە باسی لێوە دەكرێ‌.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

     

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە