مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی بۆ سبەی سێشەممە دواخست.

لەسەر داوای ژمارەیەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنە شیعییەکان، سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی بۆ سبەی سێشەممە، 19ـی ئەیلوولی 2023 دواخست.

ئەمە لە کاتێکدایە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 18ـی ئەیلوولی 2023، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق راگەیاندبوو، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، 14ـی ئەیلوولی 2023، لەگەڵ زۆرینەی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق کە ژمارەیان نزیکەی 100 پەرلەمانتارە، گفتوگۆیان کردووە و بەڵێنی ئەوەی پێداون بەشداری لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەماندا بکەن و دەنگ لەسەر پڕۆژەیاساکە بدەن.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

     

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە