دەزگای ئاسایشی هەرێم  لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد؛ بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش باندێکی ماددەی هۆشبەریان دەستگیر کردوە کە تۆمەتبارێکیان ئافرەتە .

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە رۆژی 23/5/2023 هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی پارێزگای دیالە ، لە هەڵمەتێکدا لە سنوری پارێزگای سلێمانی توانیویانە سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا 1 کیلۆ و 28 گرام حەشیش و 295 گرام کریستاڵ و 6 گرام گەرد دەستیان بەسەردا گیراوە و تۆمەتبارەکانن بەپێی ماددەی 25 لەیاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان، لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە .

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

     

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە