بۆ دوبارە نەبوونەوەی تاوانی لە چەشنی ئەنفال, داوا دەكەین عێراق ببێتە ئەندامی دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی ناسراو بە ICC

37ساڵ لەمەوپێش رژێمی بەعس تاوانی ئەنفالی لە پرۆسەیەكی سەربازی 197 رۆژەدا بەرامبەر بە گەلەكەمانی ئەنجامدا, لە ئاكامدا زیاتر لە 182000 هاووڵاتی سڤیلی كوردستان بوونە قوربانی, لە بارودۆخێكدا وەك ئێستا دادگایەكی نێونەتەوەیی نەبوو تا ببێتە رێگر لە ئەنجامدانی ئەو شا تاوانە.

ئێمە لە یاداوەری 37 ساڵەی تاوانی ئەنفالدا, لە پێناو دوبارە نەبوونەوەی تاوانی لەم چەشنە لە وڵاتەكەمان و دڵنەوایی نەوەكان بەوەی دوبارە نابێتەوە, داواكارین عێراق ببێتە ئەندامی دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی ناسراو بە ICC, كە هەنووكە 124 وڵات پەیوەست بوونە پێوەی, دوایینیان ئەرمینیاو ئۆكرانیا یە.

ئەگەر ئەم داواكارییەی ئێمە كە 20 ساڵە دوبارەی دەكەینەوە جێبەجێ بەكرابایا, ئێستا كەیسی تاوانەكانی شەنگال و شارو شارۆچكەكانی دیكە كە لە چەند ساڵی رابردوو رویاندا بە سانایی دەگەیشتە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و لە ئاستی جیهانیدا ئەو تاوانانە بە جینۆساید دەناسێننران و بكەرانی سزای خۆیان وەردەگرت, یان لەوانەیە هەر روویان نەدایا, رێگاش لە دووبارەبونەوەیان دەگرترا.

بۆیە لەم یادەدا داواكارین بە زوترین كات عێراق پەیماننامەی رۆما واژۆ بكات و پەیوەست بێت بە دادگای تاوانی نێو دەوڵەتییەوەو ببێتە وڵاتی 125ەمینی ئەندام لە ICC.

تۆڕی هاوپەیمانی رێكخراوە كوردستانییەكان لە پێناو دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی- KONCICC 

14-4-2025

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە