سه‌روتاری رێگای كوردستان
بڕیاردانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق به یه‌ك پاكێج له‌سه‌ر سێ یاسای جیاواز له یه‌كتر له بواری بابه‌ت و ڕه‌وابوون، نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ی شكستهێنانی سیستمی به‌شبه‌شێنه‌ی سیاسی و گرفتی بنیاتگه‌رانه‌ی ده‌وڵه‌تی عێڕاقه و، سه‌رله‌نوێ پرسیار سه‌باره‌ت به كارابوون و كارانه‌بوونی پرۆسه‌ی سیاسی عێڕاق ده‌خاته‌ڕوو.
یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای باری كه‌سێتی 188ی ساڵی 1959 بوو، كه ئه‌و هه‌مواركردنه له‌لایه‌ن ڕه‌وتی شیعه خرایه‌ڕوو، به‌ڵام جێگای ناڕه‌زایی سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه بوو، كه دژ به‌وه‌ن باری كه‌سێتی له‌سه‌ر بنه‌مای تایفه‌گه‌ری، قانونی بۆ ده‌ربكرێت، جگه له‌وه‌ی ئه‌و هه‌مواركردنه پێچه‌وانه‌ی په‌یماننامه و ڕێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، كه كاتی خۆی ده‌وڵه‌تی عێڕاق مۆریكردووه.
یاسای دووه‌م په‌یوه‌ندیی به لێبوردنی گشتی بوو، كه له‌لایه‌ن ڕه‌وتی سوننه‌وه داواكرا و، به‌شێك له گیراوه‌كان له تاوانی ڕژێمی پێشوو، تیرۆری داعش و شه‌ڕی تایفه‌گه‌ری به‌شداربوونه و، ته‌نانه‌ت كه‌سانی تاونبار به گه‌نده‌ڵیش به سوننه و شیعه‌وه سوود له‌و یاسایه ورده‌گرن و، لێبوردن له ژماره‌یه‌كی فراوان له‌و ناوه‌ندانه ڕه‌وابوونی تێدا نییه، به‌ڵام سوود له‌و ڕه‌وشی به‌شبه‌شێنه تایفه‌گه‌ری سیاسییه وه‌رده‌گرن.
یاسای سێیه‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌عسه، كه له ماوه‌ی حوكمی خۆیدا بۆ گۆڕانكاری دیموگرافی زه‌وی خه‌ڵكی كوردستانی زه‌وتكرد و، ده‌كرا هه‌ر له ساڵی 2003وه دوای ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عس ئه‌و بڕیارانه هه‌ڵبوه‌شرێنێته‌وه و، به‌پێچه‌وانه‌ی دوو یاساكه‌ی پێشتر ئه‌و یاسایه ڕه‌وابوونی هه‌یه، كه‌چی خرایه یه‌ك سه‌به‌ته له‌گه‌ڵ دوو یاسای دیكه، كه یه‌كێكیان دژ به مافی ژنان و مه‌ده‌نییه‌ته و ناڕه‌وایه و، ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان گومان له ڕه‌وابوونی هه‌یه و، شوناسی تایفه‌گه‌ری له هه‌ردوو یاسادا زه‌قه و، لایه‌نی كوردستانیش له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاقدا ده‌نگی بۆیاندا.
ده‌نگدانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق له‌سه‌ر ئه‌م سێ یاسایه به شێوازی یه‌ك پاكێج، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بوونی متمانه‌ی سیاسیی نێو ڕه‌وته سیاسییه‌كان و شكستی پرۆسه‌ی سیاسی و، نیشانه‌ی قۆڵبادانی یه‌كتر و مامه‌ڵه‌كردنه به عه‌قڵیه‌تی كڕین و فرۆشتنی بازاڕ.
ده‌نگدان به‌م سێ یاسایه وه‌ك یه‌ك سه‌به‌ته و به یه‌ك پاكێج، به ته‌واوی شوناسی پرۆسه‌ی سیاسی له عێڕاقدا ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بوونی قوناغی عه‌داله‌تی گواستنه‌وه و، شكستهێنانی جێبه‌جێكردنی ده‌ستووره و، لێره‌شدا پرسیار ئه‌وه‌یه لایه‌نی كوردستانی تا كه‌ی له‌م پرۆسه سیاسییه‌دا به‌شدارده‌بێت و، ئایا ده‌توانێ به‌م جۆره ده‌ربڕی په‌یامی پاراستنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و داكۆكی له دیموكراسی و مه‌ده‌نییه‌ت بكات؟!