پۆلیسی سلێمانی بەتۆمەتی دزینی 170 سەر ئاژەڵ دوو تۆمەتباری دەستگیر كرد
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای تۆماركرد كه 170 سه‌ر مه‌ڕی لێدزراوه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو پاش گه‌یشتنه ئه‌نجامی لێكۆڵنه‌وه‌كان‌و وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا ئاژەڵەكان له‌سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌هاوكاری ئاسایشی چه‌مچه‌ماڵ بدۆزرێنه‌وه و دەستی بەسەردابگیرێت و بەبڕیاری دادوەر ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی دوكانه‌وه دو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران‌و له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یانداوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کە بەتۆمەتباران بوە، له‌ئێستادا هه‌ردو تۆمه‌تبار (ب، م، ح له‌دایكبوی 1993 - ر، س، م له‌دایكبوی 1986) به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 444 له‌یاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.