بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی دارایی هەرێم بێت، بڕیارە هەفتەی داهاتوو مووچه‌ی پێنج وه‌زاره‌ت و هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ و خانه‌نشینانی شارستانی و پێشمەرگە دابه‌شبكرێن.

بەپێی ئەو خشتەیەی دارایی هەرێم بڵاویكردوەتەوە، ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی (خانەنشینی شارستانی) دابەشدەکرێت.

ڕۆژی سێشەممەش هەریەک لە (ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ڕۆشنبیری و لاوان، کارەبا، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، شارەوانی و گەشتوگوزار) مووچە وەردەگرن.

هەر بەپێی خشتەکەی دارایی هەرێم، رۆژی چوارشەممە مووچەی (هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و خانەنشینی پێشمەرگە) دابەشدەکرێت، بەوەش كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی فەرمانبەران دێت.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

     

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە